ئاڤا دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە، ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك چەند شوێنێكی لە ناو خاكی پاكستان بۆردوومانكرد، پاكستان دەڵێت "زۆر نیگەرانن لەو كارەو ئەمە پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەكەیانە و قبوڵی ناكەن".
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئێران بەبیانووی هەبوونی بنكەی رێكخراوێكی " تیرۆرستی" خاكی پاكستانی بەزاند و بۆردوومانیكرد، پاكستان هیچ وەڵامدانەوەیەكی سەربازی نەبووە، بەڵام باڵیۆزی خۆیان لە ئێران كشاندەوە رێگەشنادات باڵوێزی ئێران بگەڕێتەوە پاكستان.
لێدوانی فەرمیی: وەزارەتی دەرەوەی پاکستان دەڵێت "هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووریەكان لەگەڵ ئێراندا كۆتایی پێدەهێنێت و وڵاتەكەی هەرگیز قبوڵی ئەو دەستدرێژییە ناكات".
وەزارەتی تەندروستی پاکستانیش دەڵێت "لە بۆردوومانەكانی ئێران بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی دوو منداڵ كوژراون،سێ ژنیش برینداربوون، لەو شوێنانەش هیچ چەكدارێكی لێبنەبووە كە ئێران پەلاماریداوە."
مومتاز زەهرا بەلوچ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان گوتی " بە توندی ئیدانەی پێشێلکردنی ناڕەوای ئێران دەكەین بێدەنگیش نابین".
كاریگەری و لێكەوتەكان: هەواڵگریی پاکستان رایگەیاند "ئێران لە پشت تیرۆرکردنی مەسعود رەحمان عوسمانییەوە بووە،عوسمانیی یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی زانایانی ئەهلی سوننەی پاکستان و یەکێک لە رێبەرانی باڵای سوپای "سەحابە" بوو، رۆژی 5-1-2024 لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە تیرۆر کرا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران هێزی لەسەر سنوورەكانی وڵاتەكەی و پاكستان جووڵە پێكردووە، هەواڵگری ئیسرائیلیش دەڵێت "جووڵە بەچەند هێزێك لەناوخۆی وڵاتەكەدا كراوە، وەزارەتی بەرگری پاكستانیش دەڵێت "لە ئەگەری هەر هێرشێكدا ئامادەی وەڵامدانەوەن".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر گەورەترین بانکی گازپرۆمی ڕووسیا دەسەپێنێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چی لەبارەی سووڕی مانگانەی پیاوان دەزانیت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر