کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ پەرە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەدات

شەیری بکە لە:
کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ پەرە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەدات

ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای ڤۆلڤۆ. وێنە: wallpaper flare

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیدا، کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ کۆتایی بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بە بزوێنەری دیزڵ بهێنێت و بەرەو کارەبایی بڕوات.

 

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهان؛ بەپێی پلانی نوێی کۆمپانیاکە تاوەکو ساڵی 2030 تەواوی ئۆتۆمبێلە نوێیەکانیان بۆ سیستەمی کارەبایی دەگۆڕن. 

 

لێدوانی فەرمی: ئێریک سێڤرینسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ گوتی: “هەوڵدەدەین بەرهەمەکانمان بەرەو کارەبایی ببەین، چونکە دۆستی ژینگەیە و خواستی زۆریشی لەسەرە".

 

باکگراوند: ڤۆلڤۆی سوێدی، یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بۆ بەرهەمهێنای به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر؛ ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 1927ـەوە دامه‌زراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ