ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكوەزیران بە قەرەبووی زیانلێكەوتووانی دهۆک پابەند دەكات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكوەزیران بە قەرەبووی زیانلێكەوتووانی دهۆک پابەند دەكات

دیمەنێكی لافاوەكە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکوەزیران بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک پابەند دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاپۆرتی لیژنەی ئەنجوومەنەکە سەبارەت بە زیانلیکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک کە 19ی ئەم مانگە پارێزگاکەی گرتەوە، خوێندرایەوە بەزۆرینەی دەنگ حکومەتی عێراق پابەندکرا کە قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی گوت:" خەمڵاندنی زیانەکانم بە ڕاپۆرت داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوامانکردووە بڕی 64 ملیار دینای بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخانبکرێت."


"ڕۆژی 19 مانگ داوای قەرەبووی زیانلێکەوتووانم لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، ڕۆژی 23-03-2024 بە نووسراوی فەرمی وەڵامی دایەوە و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد کە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر". كاڤین شێخ سەعید وای گوت.


لەلایەکی دیکەوە: لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و  حکومەتی عێراق پێکدێت خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکات، دواتر قەبارەی قەرەبوو کردنەوەکە دەدرێت لە بودجەی فریاگوزاری . شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەی ئاڤا نیوزی گوت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ