وەزیری دەرەوەی چیک بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکەین

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی چیک بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکەین

ئاڤا دیجیتاڵ


وەزیری دەرەوەی چیک بەتووندی سەركۆنەی هێرشەكانی ئێرانی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوو شاندێکی گەورەی وەبەرهێنەران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.


چیرۆكە سەرەكییەكە: ڕۆژی چوارشەممە 17-01-2024 سەرۆكوەزیران بارزانی لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیڤاسكی، وەزیری دەرەوەی كۆماری چیک كۆبووەوە.


لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی كۆماری چیک، بە تووندترین شێوە سەركۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و كوشتنی خەڵكی سڤیل كرد و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، ئاماژەی بەوە دا  بەم نزیكانە شاندێكی گەورەی بازرگانیی چیک، سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.


لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران بارزانی سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی كۆماری چیكی كرد و ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.


باكگراوند: درەنگانی شەوی دووشەممە 15-1-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستی هێرشی كردە سەر هەولێر و چەند ناوچەیەكی مەدەنی كردە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیکە برینداربوون.

شەیری بکە لە: