ئێرانییەكان بۆ ڕەمەزان جلی مراز و جانتای نیعمەت دروست دەكەن

شەیری بکە لە:
ئێرانییەكان بۆ ڕەمەزان جلی مراز و جانتای نیعمەت دروست دەكەن

دیمەنێكی ڕەمەزان- وێنە: ئاژانسی میهری ئێرانی

ئاڤا نیوز


ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی دابوونەریتی جیاوازی تێدایە، دروستكردنی جلوبەرگی مراز و جانتای نیعمەتی ڕەمەزان بەشێكە لەو دابونەریتە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە 27ی ڕەمەزان و لە بەشێک لە شارەکانی ئێران، ژنان لە مزگەوتەکانی گەڕەکەکاندا کۆدەبوونەوە بۆ دەستکردن بە دورینی جلوبەرگی مراز و کیسەی نیعمەت.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: خەڵکی ئێران پێیانوایە نهێنییەک هەیە لە جلی گرێدراودا لە 27ی ڕەمەزاندا، ئەگەر کچانی سەڵت لەبەری بکەن بەختیان لە هاوسەرگیریدا دەکرێتەوە و ئەگەر نەخۆش لەبەری بکات، چاک دەبێتەوە.


ئەمەش بزانە: جانتای نیعمەت دروست دەکەن بۆ ئەوەی پارەی تێدا دابنێن، پێیانوایە هەر پارەیەک بچێتە ناو جانتاکە دوو هێندە دەبێت و لەلایەن خوداوە بەرەکەتی تێدەکەوێت.


باکگراوند: شەوی 27ی ڕەمەزان شەوێکی گرنگە، بۆ هەموو شیعە و سوننەکانی ئێران، شیعەکان لەم شەوەدا سەروپێ دەخۆن و ئاهەنگ دەگێڕن، لەلایەکی ديكەشەوە بۆ سوننە گرنگە، چونکە پێیانوایە شەوی قەدرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: