دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت

شەیری بکە لە:
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت

ئاڤا دیجیتاڵ


سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا دەڵێت "هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا دەكرێن لە سەرجەم شارو ناوچەكانی توركیا بەو ناوچانەشەوە كە بوومەلەرزەكە ڕوویدا".


چیرۆكە سەرەكییەكە: بڕیارە 31ی ئاداری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا بكرێت، ئامادەكاریی تەواوەتی كراوە، رەخنە لە بەرپرسانی باڵا دەگیرا، كە ناتوانن لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنەكان بكەن، ئەمڕۆ  سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان دڵنیاییدا كە هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا دەكرێن.


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد یەنەر، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیایە، دەڵێت "زۆر دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەنەكان هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت  بەبێ ئەوەی  دوابكەوێت و گۆڕانكاری لە هیچ شتێكدا بكرێت.


" ناوی مردوو ناوی دووبارە سەرجەمیان لە هەڵبژاردنەكاندا لابراون و لیستی هەڵبژاردنەكان بەتەواوەتی پاككراونەتەو" سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا وادەڵێت.


باكگراوند: هەر چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا دەكرێت، ئەمساڵ زیاتر لە 50 ملیۆن هاووڵاتی توركیا مافی دەنگدانیان هەیە لەسەرجەم پارێزگاكانی ئەو وڵاتە.

شەیری بکە لە: