وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریكا كۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریكا كۆدەبنەوە

فوئاد حسێن و ئەنتۆنی بلینكن- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن کۆبوونەوە و باسیان لە سەقامگیری ناوچەکە و ڕۆڵی هاوپەیمانان لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش و شەڕی غەززە کرد.


وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەمریکایە، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی گەورەی ئەمریکا کردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە، باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا و ڕۆڵی هاوپەیمانان و سەقامگیری عێراق و شەڕی غەززە کردووە.


لێدوانی فەرمی: فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان پێکەوە ڕووبەڕووی داعش بووینەتەوە، هاوپەیمانی ئەمریکا بووین لەو شەڕەدا و لە زۆر شتی دیکەشدا هاوپەیمان دەبین و ئامانجمان بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندیەکانمانە.


لە لایەکی دیکەوە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: عێراق هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگە بۆ ئەمریکا. 


بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەەوەیە لەکاتێکدایە بڕیارە 15ی نیسان سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت، چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن، گرنگترینیان پرسی کشانەوەی هاوپەیمانانە لە عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ