سەنتەری میترۆ: پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان 42% كەمی كردووە

شەیری بکە لە:
سەنتەری میترۆ: پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان 42% كەمی كردووە

لۆگۆی سەنتەری میترۆ

ئاڤا دیجیتاڵ

 

سەنتەری میترۆ بەراوردکارییەکی لەبارەی پێشێلكاری و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی 2022 بەڕێژەی 42% كەمی كردووە. 

 

چیڕۆکە سەرەکییەکە: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان، راپۆرتی ساڵانەی ڕەوشی رۆژنامەنووسانی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. پێشێلكارییەکان لە 431 پێشێلکارییەوە کەمی کردووە بۆ 249 پێشێلکاری. دەستگیرکردن لە 64 حاڵەتەوە کەمی کردووە بۆ 37 حاڵەت. 

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ لە ساڵی 2023دا، 249 پێشێلكاری بەرامبەر 247 رۆژنامەنووس ئەنجامدراون کە ئەمانەن:

 

-       رێگریكردن و جیاكاری: 134 جار

-       دەستبەسەركردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسان: 38 جار

-       دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان: 37 جار

-       هێرش، هەڕەشە و سووكایەتی : 27 جار

-       دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی: 5 جار

-       هێرشی ئەلكترۆنی: 4 جار

-       شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی: 2 جار

-       هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان: 2 جار

 

باکگراوند: ساڵی 2022 ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی 431 پێشێلکاریی بوونەتەوە، بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 42% کەمی کردووە کە 249 پێشێلکاریی بووە. ساڵی 2022 ڕۆژنامەنووسان 64 جار دەستگیرکرابوون و بەراورد بە ساڵی 2023 بەڕێژەی 42% کەمی کردووە کە لەو ساڵەدا 37  ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکراون.

شەیری بکە لە: