بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا نابیستێک دەبێتە پەرلەمانتار

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا نابیستێک دەبێتە پەرلەمانتار

هایکە هویباخ

ئاڤا دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەڵمانیادا ژنێکی نابیست دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە؛ بایربێل باس، سەرۆکی پەرلەمان ڕووداوەکە بە مێژوویی وەسف دەکات. 

چیرۆکی سەرەکی: هایکە هویباخ، تەمەنی 44 ساڵە و پێشتر وەک بەڕێوەبەری پیشەسازی کاری کردووە. ئەو لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 نەیتوانی کورسییەک لە ئەنجوومەنی بوندێستاغ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بەدەستبێنێت، بەڵام ئەمساڵ توانی ببێتە شوێنگرەوەی ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنەکە کاتێک بۆ پۆستێکی دیکە وازی لە ئەندامێتییەکەی هێنا. 

زانیاریی زیاتر: لە پەرلەمان وەرگێڕێکی زمانی ئاماژە بۆ هایکە هویباخ دادەنرێت، تا وتەی ئەندامانی دیکە بۆ زمانی ئاماژە وەربگێڕێت و ئاماژەکانی ئەمیش بۆ زمانی قسەکردن وەربگێڕێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ