فەرەنسا هۆشداریی تیرۆر بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
فەرەنسا هۆشداریی تیرۆر بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکاتەوە

دیمەنێک لە بورجی ئیفڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، سەرچاوە: ڕۆیتەرز

ئاڤا دیجیتاڵ

حکومەتی فەرەنسا ئاستی هۆشداریدان لە هێرشی تیرۆریستی بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکاتەوە و کۆمەڵێک ڕێکاری ئەمنی نوێ دەگرێتەبەر.

وێنە گەورەکە:  ترسی فەرەنسا لە هێرشی تیرۆریستی، دوای هێرشە چەکدارییەکەی موسکۆی پایتەختی ڕووسیا دێت کە بەهۆیەوە 133 کەس کوژران و زیاتر لە 150 کەسیش بریندار بوون. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گابرێل ئاتال، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی ئەفسەرانی بەرگری و ئاسایش لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، بڕیارەکە لەژێر ڕۆشنایی هێرشەکەی مۆسکۆ و"ئەو هەڕەشانەی کە لە سەر وڵاتەکەمان هەن" دەرکراوە.

زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە ئامادەکارییە بۆ پاراستنی ئاسایشی یارییەکانی ئۆڵمپیاد کە چەند مانگێکی دیکە دەستپێدەکەن. کۆمەڵێک ڕێکاری ئاسایشی زیاتر دەگیرێنەبەر؛ وەک گەشتی هێزە چەکدارەکان لە شوێنە گشتییەکان. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە فەرەنسا سێ ئاستی هۆشداریی ئەمنی هەن؛ بەرزترینیان بۆ ئەو کاتانەیە کە ئەگەری ڕوودانی هێرشێک لە ناو فەرەنسا یان لە دەرەوە هەبێت، یان ئەگەری  هەڕەشەیەکی نزیک لەئارادا بێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ