پاپا فرانسیس سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:
پاپا فرانسیس سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات

ئاڤا دیجیتاڵ 

پاپای ڤاتیکان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و هاوسۆزی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و داوا دەکات هەموو لایەک خۆیان لە گرژی و ئاڵۆزییەکان بەدوور بگرن.  

 

چیرۆكە سەرەكییەكە: پاپا فرانسیس لە ‌كاردانەوەی هێرشە مووشەكییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانیی و سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی هێرشەكە، كە هاووڵاتیانی سڤیلی كردە ئامانج، گوتی " لە پەیوەندی باشی دراوسێكاندا ئەمجۆرە كردەوانە نییە، بەڵكو پەنا بۆ دانووستان و هاوكاریی یەكتر دەبڕدرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم، خۆیان لە هەر  هەنگاوێكی فراوانتركردنی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیناریۆكانی شەڕ بەدوور بگرن".


باكگراوند: شەوی 16/1/2024 هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هێرشە مووشەكییە بالیستییەكانی سوپای پاسداران كرایە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكە برینداربوون، قاسم ئەعرەجی سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی عێراق وێڕای رەتكردنەوەی بانگەشەكانی ئێران، "گوایە بنكەیەكی مۆسادی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج" گوتی " ئەو خانووەی كراوەتە ئامانج ماڵی بارزگانێكی كوردە، كە ژن و منداڵی تێدابووە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ