ململانێی جەهەپە و ئاکپارتی لە ئیستەنبووڵ دەکوڵێت؛ کامیان براوە دەبن؟

شەیری بکە لە:
ململانێی جەهەپە و ئاکپارتی لە ئیستەنبووڵ دەکوڵێت؛ کامیان براوە دەبن؟

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و مورات کوروم، سەرچاوە: جەمهورییەت

ئاڤا نیوز

سەڕەرای وەستاندنی بەشێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن، لێداون و گوتافە سیاسییە دژ بە یەکەکانی نێوان ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە و مورات کوڕوم، بەربژێری ئاکپارتی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ تووندتر دەبن.

وێنە گەورەکە: بەپێی ئەنجامی 10 ڕاپرسی جیاواز، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئیستەنبووڵ و بەربژێری جەهەپە لەپێش مورات کوڕوم، بەربژێری ئاکپارتییە. بەگوێرەی میدایاکانی تورکیاش ئیمام ئۆغڵو بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم هەڵبژاردنەدا براوە دەبێت. 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لاوازی مورات کوروم لە بانگەشەی هەڵبژاردن و " ڕازیکردنی دەنگدەران" چانسی سەرکەوتنی ئیمام ئۆغڵوی زیاتر کردووە. کوروم لە بەرنامە تەلەڤزیۆنەکاندا وا دەردەکەوێت سیاسەتمەدار و کەسێکی دیپلۆماسی نییە، لەجیاتی بەڵێندان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان باس لە هەوڵدان دەکات، ئەمەش وای کردووە "بەشێکی دەنگدەران لێی بێهیوا ببن".

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە 31ی  ئەم مانگەدا سەرکەوێت و پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ بباتەوە، ئەگەرێکی بەهێزە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەربژێر بکات.

زانیاریی زیاتر: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەپێی یاساکان ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار  بەربژێر بکاتەوە، بۆیە ئاکپارتی هەوڵ دەدات  لەم هەڵبژاردنە شکست بە ئیمام ئۆغڵو بهێنێت، لە داهاتوودا نەبێتە مەترسی و لە ئێستاوە پۆستی سەرۆککۆمار گەرەنتی بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 31ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بە بەشداریی 34 پارتی سیاسی دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: