ماڵی پێشڕەو دزەیی دوای بۆردوومان کردن
ئاڤا دیجیتاڵ
گەڕان بەدوای میشێل، کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، سەرەداوێکمان دەستکەوتووە بۆ دۆزینەوەی میشێل.
بۆچی گرنگە؟ دوای هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ پارێزگای هەولێر، لەڕێی چەند مووشەکێکی بالیستیکییەوە، سێ مووشەک بەر ماڵی پێشڕەو دزەیی کەوتن و بووە هۆی گیان لەدەستدانی خۆی و کچەکەی. یەکێک لە گیان لەدەستدراوەکانیش میشێل بووە، کە بەڕەچەڵەک فلیپینییە، کەوتووەتە ژێر داروپەردووی خانووەکە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "سەرەداوێکمان دۆزیوەتەوە".
لێدوانە فەرمییەکان: ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2024، كاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بۆ ئاڤا میدیا گوتی: "گەڕان بەدوای میشێل بێ پچڕان و وەرگرتنی پشوو، زیاتر لە 30 کاتژمێرە بەردەوامە، بەڵام نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە".
"بەهۆی ڕووخانی تەواوی شوێنەكە، نەتوانراوە تەرمەكە بدۆزرێتەوە، بەڵام سەرەداوێکمان دەستکەوتووە و بەردەوامین لە کارەکانمان، تاوەکو نەیدۆزینەوە ناوەستێنین". گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وای گوت.
باکگراوند: کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران، چەندین مووشەكی بالیستیکی ئاراستەی هەولێر كرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول