نەخشە ڕێگەی" ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عێراق" ئاشکرا دەبێت

شەیری بکە لە:
نەخشە ڕێگەی" ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عێراق" ئاشکرا دەبێت

چەند سەربازێكی توركیا- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز

 

شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، ئەمجارە تورکیا دەیەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق شەڕی پەکەکە بکات.


وێنە گەورەکە: ئەنقەرە لە هەوڵدایە بۆ رێکخستنی ڕێککەوتنێک کە " ووردەکاری پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی هاوینی ئەمساڵی" تێدا نووسراوەتەوە و بۆ ئەوەی دەست بە هێڕشەکەی بکات.


پێدراوە ڕاستەکان: له دوای ساڵی 1984 بۆ یه که مجار عێراق "پەکەکە" ی وەک گرووپێکی قەدەغەکراو" ناساند، بەڵام  هێشتا لیستی "رێکخراوی تیرۆریستی"دا نییه . هەر لەبەر ئەم هۆکارە باس لەوە دەکرێت کە هێشتا ڕوون نییە کە تا چەند بەغدا ، پشتگیری لە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەکەن کە لەسەر هێڵی گارە و قەندیل دەستپێدەکات. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی راپۆرتێکی خەبەر تورک کە لەسەرچاوەیەکی ئاسایش و هەواڵگری وەریگرتووە، وردەکاری هێرشەکەی ئەنقەرە لەگەڵ بەغدا باس کراوە. 


ڕێگاکانی چیای گارە دەبڕدرێن


بە گوێرەی ئەو نەخشە ڕێگایە، "کارەکانی پاککردنەوە لە ناوچەکانی دینارتە، باتوفا، ئامێدی، برادۆست، شیلادزێ، چڕ دەبێتەوە. چونکە میت و سوپای تورکیا بەنیازن هەموو ئەو ڕێگایانە دابخەن کە بەرەو گارە دەچن کە بە گوتەی ئەوان گەورەترین بنکەی لۆجستیکی ستراتیژی پەکەکەیە.


سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکان لە سێ بەش پێكدێت


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە دەستکەوتوون، لە پلانی کارکردنی دیاریکراودا، بڕیارە سێ بەشی سەربازی و هەواڵگری و دیپلۆماسی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی  هاوبەش دابنرێت.


 لە هەفتەی یەکەمی مانگی نیسانەوە هەر سێ بەشەكە دەست بە چالاکییەکانیان دەکەن. بەشداربووان بڕیار دەدەن کە ئایا دەتوانرێت لە دوای نیوەی دووەمی مانگی نیسانەوە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێبکرێت.


بەغدا بەشداری" لە هەواڵگری و پێدانی زانیاری" دەکات


بەگوێرەی پلانەکە، حکومەتی بەغدا لە ڕێگەی  15 بنکەی چاودێری سەربازی لە ڕووی زانیاریی هەواڵگرییەوە هاوکاری ئەنقەرە دەبن. 


لە پاییزدا قەندیل و ئاسۆس ئامانجی پلانەکە دەبێت


دوابەدوای ئۆپەراسیۆنەکانی "پاککردنەوە " کە قۆناغی یەکەمی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە تورکیا دەستی پێدەکات، ئامانجی سەرەکیش "پاککردنەوە چیای گارەیە"، کە گرنگترین بنکەی لۆجستی پەکەکەیە لەسنوورەکانی  نێوان تورکیا-سوریا-عێراق بەکاریدەهێنێت. 


قۆناغی سێیەم و گەمارۆدانی قەندیل 


لە قۆناغی سێیەمی نەخشە ڕێگاکە، دوای داخستنی رێگەی قەندیل، بڕیارە قەندیل گەمارۆ بدرێت بۆ ئەوەی "پەکەکە لەوێ زیندانی بکرێت و ڕێگری لە بەرکەوتنی لەگەڵ ناوچەکانی دیکە" بکرێت.


 تورکیا دەیەوێت لە حەوت ناوچەی قەندیلەوە ڕێگری بکات لە هاتووچۆی گەریلاکانی پەکەکە لە شارەکان و هەموو ڕێڕەوە لۆجستیکییەکانی ببڕێت، هەر لەوێدا چاودێری گواستنەوەی کەل و پەل و کەرەستە سەربازیەکانی  نێوان قەندیل و ئاسۆس دەکرێت.


دڵسۆزی ئێران تاقی دەکرێتەوە


گەر ئەو نەخشە ڕێگایە سەر بگرێت، پەکەکە لە قەندیل لە چوارچێوەی سنوورەکانی عێراق زیندانی دەکرێت، تاکە ڕێگەی  دەرچوونیان ئێران دەبێت. ئیدارەی ئێران کە باسی لەوە کردووە کە تا ئێستا لە هیچ بارودۆخێکدا پشتیوانی پەکەکەی نەکردووە، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو باروودۆخەدا دەکات؟ و ئایا لە ئێرانەوە ڕێگای دەرچوون بۆ پەکەکە دەکرێتەوە؟ لە قۆناغی پایزی نەخشە رێگەکە، تورکیا ئەمەی بۆ دەردەکەوێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: