کەسێکی نەناسراو لە ئاکرێ 500 دار بادەم  و دار سماق دەبڕێتەوە

شەیری بکە لە:
کەسێکی نەناسراو لە ئاکرێ 500 دار بادەم  و دار سماق دەبڕێتەوە

دیمەنی بڕینەوەی دارێکی بەڕوو لە ئاکرێ، سەرچاوە ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

شەوی ڕابردوو لە  گوندێکی ئاکرێ کەسێکی نەناسراو 500 داری بادەم و داری سماقی بڕیوەتەوە، دانیشتوانی گوندەکەش دەڵێن ئەمە جاری سێیەمە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بۆ سێیەمجار کەسێکی نەناسراو لە گوندی "گوندەک"ی سەر بە قەزای ئاکرێ، هەڵدەستێت بە بڕینەوەی داری بادەم و دار بەڕوو، شەوی رابڕدووش نزیکەی 500 دار بادەم و دار سماقی بڕیوەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. دلاوەر بوزو، قایمقامی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند؛ ئەمە جاری یەکەم نیە ئەم کارە دەکات، هۆکارەکەشی بەهۆی کێشەیەکی تایبەتی نێوان دانیشتووانی گوندەکەوەیە.

 

زانیاری زیاتر: هەرچەندە تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرانەبووە بەڵام لیژنەکانی قایمقامیەتی ئاکرێ سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە و سزادانی.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەولود سەعید، جوتیاریکی گوندەکەیە باس لەوە دەکات ئەمە جاری سێیەمە ئەو کەسە زیان بە داربەڕووەکانیان دەگەیەنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان