
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش- گێتی
ئاڤا نیوز
ڕووسیا و چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان مافی ڤیتۆیان بەرامبەر پرۆژە بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە بەکارهێنا، کە داوای ئاگربەستی بەپەلە و ئازادکردنی بارمتەکانی لای حەماس دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژە بڕیارێکی ئەمریکا کە چەند جارێک هەموارکراوەتەوە، کۆبووەوە، پڕۆژە بڕیارەکە ئیسرائیل پابەند دەکات بەوەی شەڕ لە غەززە ڕابگرێت و ڕێگای هاوکاری مرۆیی بکاتەوە و دواتر بارمتەکانی لای حەماس ئازاد بکرێن.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژە بڕیارەکەی ئەمریکا لە مانگی شووباتەوە پێشکەش کراوە، یەکێک لەخاڵەکانی ئەوەیە پێویستە ناردنی چەک و هاوکاری بۆ حەماس ڕابگیرێت.
گۆشەیەکی دیکە: ڕووسیا و چین کە مافی ڤیتۆیان بەرامبەر پڕۆژە بڕیارەکەی ئەمریکا بەکارهێنا، پڕۆژەکە بە کات کوشتن ناودەبەن و پێشتر ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەربڕیوە، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش 11 دەوڵەت لە بەرژەوەندی پڕۆژەکە دەنگیاندا، بەڵام چین و ڕووسیا و جەزائیر دژی وەستانەوە.
باکگراوند: لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لە غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، نزیکەی 32 هەزار فەڵەستینی کوژراون، تائێستاش هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە