ئاژانسی بلومبێرگ: عێراق دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە
- کوردستان
- 22 ئازار
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق. گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاژانسێکی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرا کردووە، حکومەتی عێراق تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەش دەیەوێت تێچووەکەی یەکلایی بکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ئەو گۆڕانکارییە ڕێگە بە بەرهەمهێنەرانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات، دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بەو پێیەی داخستنی بۆری تورکیا بووە هۆی زیانی ملیاران دۆلار لە داهاتی حکومەت و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان.
هۆکارە زانراوەکان: یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستانە، کە دەکاتە 21 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەمبارەیەوە گوتی: هەوڵدەدەین بە زووترین کات یەکلاییکردنەوەی پرسی تێچوون خێراتر بکەین و هەناردەکردن دەستپێبکەینەوە.
باكگراوند: نزیكەی ساڵێكە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی بڕیارێكی دادگەی نێوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە، لەوكاتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لە گفتوگۆدان بۆ دەستپێكردنەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە