سەرۆک بارزانی و نووری مالیكی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کرد، سەرۆک بارزانی داوایکردووە بەپێی دەستور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەویش دووپاتی کردووەتەوە کە کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سۆمەریە نیوز ڕایگەیاند: ڕژێمی پێشوو گرێبەستێکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی بۆ بەجێهێشتین کە نەمانتوانی بەسەریدا زاڵ بین و چارەسەری بکەین.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی بە نووری مالیکی گوتووە " دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکرێت". مالیکی دەڵێت "دووپاتم کردەوە پابەندین بەو ڕێککەوتنە" بارزانیش دووپاتیکردەوە "چاوەڕێی لێکدانەوە و پێداچوونەوەیە بۆ بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "سەرۆک بارزانی پێی وایە هەندێک بڕیار دەست بەسەر مافی کورددا دەگرن، ناکرێت گەلی کورد پەراوێز بخرێت و ڕۆڵی نا دیدە بگیرێت، بەڵام ئەم کێشانە بەم زووانە چارەسەر دەبن". سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وای گوتووە.
وێنە گەورەکە: 18 ی ئاداری ئەمساڵ، پارتی دیموکراتى کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە شێوازی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان و هەڕەشەی کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق کرد، دوو ڕۆژ دواتر شاندێکی ئەمریکا سەردانی سەرۆک بارزانییان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی گوتوویەتی "پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی نەکردووە، بەڵکو لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفافە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هیچ پۆلیسێک لە سەر سەرژمێری دەستگیر نەکراوە
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
توندوتیژیی میدیایی و کاریگەریی لەسەر هاونیشتمانیان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی: "ڕەشبینم" بە دۆخی ناوچەکە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
قەزای خورماڵ هیچ سەنتەرێکی ئۆتیزمی تێدا نییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داواکاری گشتیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر