بنەماڵەی پێشڕەو دزەیی پەیامێک ئاراستەی بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن
- ڕاپۆرت
- 17 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
بنەماڵەی پێشڕەو دزەیی لە پەیامکێدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کاری جددی بکەن بۆ ئەوەی هێرشی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە. هیواشیان خواست خوێنی قوربانییەکان بەفیڕۆنەچێت و تۆڵەیان بکرێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و چەندین بەرپرس و سەدان کەس، رۆژی سێشەممە 16-1-2024 تەرمی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی لە گۆڕستانی باقرتە لە سنووری پارێزگای هەولێر بەخاکسپێردرا.
شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیک چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد، یەکێک لەو شوێنانە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو لە ڕێگای پیرمام، بەهۆیەوە خۆی و کچێکی تەمەن 11 مانگ و، سەرمایەدارێکی عێراقی هاوڕێی و خزمەتگوزارێکی گیانیان لەدەستدا (خزمەتگوزارێکیشی تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە)، شەش کەسیش برینداربوون، کە پێکهاتوون لە هاوژینی و، دوو کوڕی و چێشتلێنەرەکەی و ، دوو کارمەندی دیکەی، هێرشەکەش لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە گۆڕستان ئامادەبوو، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و رایگەیاند: هەموو ئەو تۆمەت و قسانەی باسدەکرێن دوورن لەڕاستییەوە، پێشڕەو دزەیی لە ماڵی خۆی لەگەڵ خانەوادەکەی دانیشتووە و تەنها یەک میوانی هەبووە، ئەویش کەسێکی ناسراو بووە". مەبەستی لە میوانەکە سەرمایەداری عێراقی میخائیل کەرەم، خاوەنی کۆمپانیای مەناهیل ئەلڕەیان و، بریکاری کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و سۆنی بوو لە عێراق.
هاوکات دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد چۆن وەک هەمیشە دووپاتی دەکەنەوە خەمخۆری سەروەری عێراقن، دەبێت ئێستا بیسەلمێنن عێراق سەروەری هەیە. گوتیشی: "هەر نەرمی نواندێک بەرامبەر ئەو دەستدرێژییەی لەڕێگەی هەولێر و هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە سەر عێراق، قبوڵنەکراوە و بەتووندی رەتیدەکەینەوە".
گۆشەیەکی دیکە: هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کۆدەنگی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دروستکرد، هەمووان پێکەوە دەنگی نیگەرانی و ناڕەزاییان لە پێشێلکردنی خاکی هەرێمی کوردستان و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی دەربڕی.
دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهەمانشێوە قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و گوتی: ئێمە وەکو یەکێتی سەرکۆنەمان کردووە و دژی ئەوەین هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان، سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتیش بەردەوام جەخت لەسەر ئەمە دەکەنەوە".
لەلایەکی دیکەوە: بنەماڵەی پێشڕەو دزەیی لە گۆڕستان روویان لە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد یەکگرتووبن، داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کار بۆ ئەوە بکەن هێرشی هاوشێوە دووبارەنەبنەوە و شەهیدانی بنەماڵەکەیان دوایین قوربانی پەلامارەکان بن.
د. عەبدوڵا مەجید، برای پێشڕەو دزەیی داوای لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کرد هەردوولا پێکەوە رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی چیتر ئەو گێرەشێوێنی و مووشەکبارانە لەسەر خەڵکی مەدەنی نەبێت، هیواشی خواست "خوێنی کاکە پێشڕەو بەفیڕۆنەچێت و تۆڵەی بکرێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن