نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک دۆلارێک گران بووە؛ ئەم بەرزبوونەوەیە بەرزترین ئاستە  لە ماوەی مانگی ڕابردوودا.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-03-2024 نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی دۆلارێك بەرزبوویەوە و ئابووریناسانیش پێشبینی دەکەن، نرخەكەی زیاتر بەرزتر بێتەوە.
 
نرخەكان بەمشێوەیەن:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 86.37 دۆلار
- نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆپیک 86.28 دۆلار
- نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێكساس 88.64 دۆلار
 

هۆكارە زانراوەكان: ئێستا كۆگاكانی نەوت لە ئەمریكا ڕێژەیەكی زۆر نەوتیان تێدایە و لە کۆگاکردن بەردەوامە؛ ئەندامانی ئۆپیك لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوامن و بەمەش خواست لەسەر نەوت زیادی كردووە، ئەوەش هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی لە جیهاندا.

شەیری بکە لە: