سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیستۆنیا
ئاڤا دیجیتاڵ
ئالار کاریس، سەرۆکی ئیستۆنیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و، نێچیرڤان بارزانی کۆببێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ڕۆژی چوارشەممە 17-01-2024، ئالار کارێس، سەرۆکی ئیستۆنیا بەسەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بڕیارە ئالار کاریس لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. بەپێی زانییەکانی ئاڤا میدیا، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانیش کۆدەبێتەوە. پرسی سەرەکی گفتوگۆکان پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیستۆنیا دەبێت، هاوکات پرسی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی دیدارەکانیان دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئیستۆنیا ئەندامی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعشە، بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری کردووە لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان، عێراق و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و، لەمڕووەوە قوربانیشیان داوە.
بابەتە ستراتیژییەکان: هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئیستۆنیا لە بوارەکانی ئابووری، ژینگە، کشتوکاڵ و وزەی نوێبووەوە، ھەروەھا باشترکردنی ڕۆڵی زانست و تەکنۆلۆژیا لەڕێگەی ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو لەو بوارەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ سێشەممە 16-01-2024، ئالار کارێس سەرۆکی ئیستۆنیا، بە یاوەری شاندێک گەیشتە بەغدا، لە دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆککۆمار و بەرپرسانی عێراق، جەختیان لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە کردەوە.
باکگراوند: ئیستۆنیا ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دژی داعش، لە ساڵی 2014 لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق، ئیستۆنیا یەکێک بوو لە ئەندامە کاراکانی ئەو هاوپەیمانیەتییە و هاوکاری پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد. ئیستۆنیا لە شەڕی دژبە تیرۆر لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بوو، لەڕێگەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپاوە پشتیوانی پێشکەش کردووە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول