شاخەوان عەبدوڵڵا: دادگەی فیدراڵی نادەستوورییە و داوامان كردووە یاساكەی هەموار بكرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق بە نادەستووری ناودەبات، دەشڵێت "داوامان کردووە یاسای دادگەی فیدراڵی هەموار بکرێتەوە و بەمزووانە بابەتەکە دێتە پەرلەمانی عێراق".


وێنە گەورەکە: پارتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە پێشێلکردنی دەستوور و هەوڵدان بۆ بچووکردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دادەنێت، بۆیە لە ڕاگەیێنراوێكدا نیگەرانی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و هەڕەشەی كشانەوەشی لە پرۆسەی سیاسی عێراق كرد.


لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، كە لەسەر پشكی پارتی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، لەمیانی ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک ڕایگەیاند: دادگەی باڵای فیدراڵی ناوەکەی دادگەی فیدراڵییە، بەڵام بڕیارەکانی بڕیاری ناوەندییە و پێشێلکردنی سیستەمی سیاسی فیدراڵییە لە عێراق، لەکاتی گفتوگۆکانیش بۆ پێکهێنانی حکومەت یەکێک لەو برگانەی داوامان کرد هەموارکردنەوەی یاسای دادگەی فیدراڵییە.


زانیاریی زیاتر:  ناکرێت دادگەی فیدراڵی بڕیارەکانی کۆتایی و پەیوەستکەر بێت، بەڵام بۆخۆی دادگەیەکی نادەستووری بێت، چونکە بەپێی ماددەی 92 لە دەستوور لەگەڵ ئەم پێکهاتەیەی ئێستایدا ناگونجێت ئەمەش لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان قسەی لەسەر کراوە. لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی بە نزیکترین کات ئەم بابەتە بێتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بکرێت کە دادگەیەک هەبێت سنووری خۆی بپارێزێت. شاخەوان عەبدوڵڵا وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ