دیمەنی یەكێک لە ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دژ بە پەكەكە- وێنە: AP
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کەوتە شەڕەوە، سەربازێکی تورکیا کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنقەرە هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشێکی گەورە بۆ پەکخستنی ئەو گرووپە دەکات، کە لە ساڵی 1984ەوە شەڕی نێوانیان بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە: "لە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچە شاخاوییە سەختەکانی باکووری عێراق کە دەکەوێتە باشووری پارێزگاکانی هەکاری و شڕناخ شەش ئەندامی پەکەکە کوژراون"، سوپای تورکیا دەڵێت "تا هاوین ئەو چەکدارانە لەناو دەبەن"، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022ەوە ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قفڵ) لەو ناوچەیە بەڕێوەدەبات کە گەریلاکانی پەکەکە ناوچەکە بەڕێوەدەبەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری نوێی بە بافڵ تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە.
پەیامی هاکان فیدان بۆ یەکێتی
هاکان فیدان لە میانی چاوپێکەوتنێکدا پەیوەندی "دۆستانەی" یەکێتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بە "مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی" وەسفکرد و ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنقەرە چەندین جار بە یەکێتی ، گوتووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنن".
تورکیا پێشتر بەشێک لە هەڕەشەکانی بەرامبەر یەکێتی جێبەجێ کردووە
لە سێی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە گەشتە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی قەدەغە کردووە بە بیانووی ئەوەی پارتی کرێکاران کاریگەری هەبووە لە پارێزگای سلێمانی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، تورکیا هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بەهۆیەوە سێ ئەندامی " دژە تیرۆری یەکێتی” کوژران. تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی نەگرتە ئەستۆ، بەڵام وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە پەکەکە شانبەشانی یەکێتی لە فڕۆکەخانە مەشق و ڕاهێنان دەکەن و ڕاهێنان بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە بە ئەندامانی پەکەکە لەو فڕۆکەخانەیە.
تاڵەبانی ناچێتە تورکیا
بافڵ تاڵەبانی، لە هەولێر لە کۆنفڕانسێکدا گوتی "چیتر ناتوانم گەشت بۆ تورکیا بکەم، بەو پێیەی تورکیا سێ هاوڕێی شەهید کردووم”. ئێستا پرسیارە گەورەکە ئەوەیە ئایا هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەی تورکیا بۆ سلێمانی درێژدەبێتەوە؟
ئایا هێرشەکەی تورکیا دەکرێت؟
ئارەزوو یەڵماز، ئەکادیمیستێکی شاری هەولێرە نوسیویەتی: ئەگەر لێم بپرسن ئەگەری شەڕ لەم کاتەدا چییە، دەڵێم زۆرە، زۆر شت پەیوەستە بە تۆنی ئەو پەیامەی کە لە 21ی ئازاردا لەلایەن پەکەکەوە پێشکەش دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، موراد قەرەیلان، فەرماندەی پەکەکە، هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیاند " پەکەکە لە نەورۆزدا "ڕاگەیاندنێکی گرنگی" دەبێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
هاکان فیدان لە بەغدا بوو
فیدان یاوەری ئیبراهیم کالین سەرۆکی هەواڵگری تورکیا و یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە بەغدابوون. تورکیا گوشارەکانی لەسەر بەغدا دروست کردووە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی پەکەکە بکات و لە کۆتایی سەردانەکەدا توانی حکومەتی عێراق پەکەکەی بە "رێکخراوی قەدەغەکراو" بناسێنێت. بەڵام سەرکردەکانی عێراق ڕەتیانکردەوە بە فەرمی ئەو گروپە بە "تیرۆریست" دەستنیشان بکەن، وەک ئەوەی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا کردوویانە.
ڕێگای گەشەپێدان یان بنبەست؟
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی ئەم دووەمیان ڕێگای گەشەپێدان بوو، کە دەستپێشخەرییەکی گەورەیە و چەند ملیار دۆلارییە بۆ ڕێگاوبان و شەمەندەفەر کە ئامانجی دروستکردنی تۆڕێکی وزە و بازرگانییە کە بەسرە بە تورکیا و لە کۆتاییدا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، حکوومەتی تورکیا دەڵێ، ئەو ڕێگایە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانرێت مسۆگەر بێت کە پەکەکە لەناوببرێت.
تورکیا تاکتیکەکانی گۆڕیوە
تورکیا تاکتیکەکانی گۆڕیوە، ئۆپەراسیۆنە زەمینییە تێچوو زۆرەکانی دژی پەکەکە لەماوەی ڕابردوودا ڕاگرتبوو، بەڵام لە لایەکی دیکەوە بە درۆن شەڕی دەکرد، لەناو خاکی عێراق دژی ئەندامانی پەکەکە، لە رۆژئاوای کوردستان دژی ئەندامانی یەکینەکانی رۆژئاوای کوردستان.
چی ڕوودەدات؟
چاوەڕوان دەکرێت تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر پەکەکە دەستپێدەکات، ئێران وەک یەک پاكێج سەیری دۆخەکە دەکات، ئەگەر تورکیا ئۆپەراسیۆنەکە بکات، ئێرانیش هێزی سیاسی و سەربازی خۆی جوڵە پێدەکات، چونکە ئێران هەرگیز نایەڵێت تورکیا ئەو دەسەڵاتە گرنگ و گەورەیەی هەبێت لەعێراقدا، ئەگەریش ئەمریکا بکشێتەوە لە عێراق، ئەوا عێراق لە نێوان تورکیا و ئێراندا دابەشدەبێت لەڕووی سەربازیی و ئابوورییەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێشوازی لە فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەکات
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟