
لۆگۆی کۆشکی سپیی ئەمریکا
ئاڤا دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگییان تاوتوێ کرد.
چیرۆکە سەرەکییەکە: جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی لە داڤۆس، "بەتوندی" سەرکۆنەی هێرشە "دوژمنکارییەکەی" ئێرانی بۆ سەر ناوچەیەکی مەدەنیی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد. کۆشکی سپی ئەمەی بڵاو کردووەتەوە.
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی، قوربانییانی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر لەبیر نەکرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان ڕاگەیاند.
بابەتە ستراتیژییەکان: لە کۆبوونەوەکەدا، سولیڤان و سەرۆکوەزیران بارزانی، باسیان لە گرنگی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێـمی کوردستان و پاراستنی دەستەبەری دارایی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان کرد. هەروەها سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بژێویی خەڵکەکەی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان بوو.
سولیڤان، پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشی بەهێزی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی و پشتیوانی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
باکگراوند: لە پەراوێزی 54ـەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران بارزانی چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە کاریگەرەکانی جیهان دەبێت. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان "ماڵی کوردستان"ـی لەوێ دروستکردووە و رۆڵێکی گرنگ لە کۆربەندەکەدا دەگێڕێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار