یەکێک لەو فرۆشگایانەی بەهۆی لافاوەکەی دهۆک زیانی بەرکەوتووە- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک، بانگەوازێک ئاراستەی یەکێتیی وەبەرهێنەران، ژوورەکانی بازرگانی، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران، بازرگانانی ناوخۆ و دەرەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە داوای لە هەموو لایەک کرد لە هەڵمەتەکە بەشداربن و ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانییە.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆکردنەوەی ھـاوکارییەکان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری دهۆک و لایەنی پەیوەندیدار، هاوکارییەکان بەپێی زەرەر و زیانەکان بەسەر هاونیشتمانیان دابەش دەکرێن.
باکگراوند: بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ سنووری پارێزگای دهۆک؛ سێ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 10 کەس بریندار بوون، زیاتر لە 100 ماڵ، نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل و دەیان دوکان و شوێنی بارزگانی بەر لافاو کەوتن.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە ئاکرێ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڵێنی دا سەرجەم زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو بکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
سوودانی چەند ڕێنماییەکی سەربازیی خێرا دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هیچ پۆلیسێک لە سەر سەرژمێری دەستگیر نەکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەزای خورماڵ هیچ سەنتەرێکی ئۆتیزمی تێدا نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق: لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵک باجەکەی دەدات