ئەمریکا مووشەکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا مووشەکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی B-52. وێنە: lowy institute

ئاڤا نیوز

 

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی "بە سەرکەوتوویی" ئەنجام دا و خێرایی مووشەکەکە لە خێرایی دەنگ زیاترە.

 

وێنە گەورەکە: جگە لە ئەمریکا، ڕووسیاش ئەو جۆرە مووشەکانی هەیە کە خێراییەکەیان لە خێرایی دەنگ زیاترە و لە شەڕی ئۆکراینادا بەکاریهێناوە؛ کۆریای باکووریش لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی مووشەکی هاوشێوە بەردەوامە.

 

لێدوانی فەرمی: هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند: "تاقیکردنەوەیەکی مووشەکیی "بە سەرکەوتوویی" ئەنجامداوە، تاقیکردنەوەکە لە زەریای هێمن بووە و تێیدا مووشەکێک کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاتر بووە، تاقیکراوەتەوە".

 

زانیاریی زیاتر: تاقیکردنەوەکە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژ لە جۆری B-52 ئەنجامدراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان