تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر بەردەوامن لەگەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەكدا

شەیری بکە لە:
تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر بەردەوامن لەگەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەكدا

ئاڤا دیجیتاڵ


تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر بەردەوامن لەگەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەك لەماڵەكەی پێشڕەو دزەیی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت " دوێنێ شەو تەرمی منداڵەكەمان دۆزییەوە گەڕان و پشكنینیش تا یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ئەو ژنە.


چیرۆكەكە سەرەكییەكە: كاتژمێر 11:30ـی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 15 مووشەكی بالیستیك چەند ناوچەیەكی سیڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان كرد و بەهۆیەوە پێشڕەو دزەیی خۆی، كچێكی، سەرمایەدارێكی عەرەبی هاوڕێی و دوو خزمەتگوزاریان گیانیان لەدەستدا، شەش كەسیش برینداربوون.


لێدوانی فەرمی: كاروان میراودەلی گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە پەیامنێری ئاڤا میدیای گوت "باڵەخانەكە زۆر گەورەیە بۆیە كاركردن لەشوێنەكە زۆری پێدەچێت، داوای هاردی كامێراكانمان لەئاسایش كردووە تا بتوانین بەدوای ئەو ژنەدا بگەڕێین كە تائێستا بێسەروشوێنە".


میراودەلی گوتیشی "دوێنێ شەو تەرمی منداڵەكەمان دۆزییەوە ڕەنگە ئەو ژنەش چووبێتە ژوورەكەی خۆی، ئەو ژنە خەڵكی فلیپینە و گەڕان و پشكنینیش تا یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ئەو ژنە".


"بەدرێژایی دوو شەو 23 كاتژمێر دەبێت كاردەكەین لێرە بەڵام جوگرافیای شوێنەكە گەورەیە و ئەو كۆنكرێتانەش كێشەیان بۆ دروستكردووین هێزی مرۆییشمان بەشێوەیەكی باش ئامادەكردووە، لێرەش تەواو ببین لەڕێگەی ئامێرەكانمانەوە دەچینە بەشێكی دیكەی باڵەخانەكە" ئەمەش گوتەی كاروان میراودەلییە. 

 

بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا ژنەكە ناوی میشێلە و كارگوزاری ماڵەكە بووە.

 

هەر بەپێی زانیاریەكانی ئاڤا میدیا، دوو منداڵە بریندارەكەی پێشڕەو دزەیی و هاوژینەكەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر شەشی ئێوار ڕێککەوتی 16-01-2024،  هەرسێکیان گوازرانەوە ئیمارات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ