وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکاران و قوتابییە لێهاتووەکان ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکاران و قوتابییە لێهاتووەکان ئاگادار دەکاتەوە

پێشبركێیەكی پێشووی Falling Walls Lab

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ پێشبڕکێیەکـی وەک وێستگەیەک بۆ ئەوانەی بیرۆکەی داهێنانیان هەیە، ڕاگەیاند.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە 19-03-2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خوێندکاران و قوتابییە لێهاتووەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن بیرۆکە و داهێنانەکانیان پێشکەش بە Falling Walls Lab بکەن، کە چالاکییەکی هاوبەشە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی "DAAD"ـی ئەڵمانی "Culture Factory"ـی وابڕیارە لە ڕێکەوتی 26-5-2024 ئەم چالاکییە بەڕێوەبچێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: Falling Walls Lab وێستگەیەکە بۆ ئەوانەی کە بیرۆکەی داهێنانیان هەیە و دەتوانن پڕۆژە و پلان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان، لە ماوەی 30 خوولەک پێشکەش بکەن و کێبەرکێ بکەن بۆ بەدەستهێنانی گەشتێک بۆ لە بەرلین - ئەڵمانیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان