سێ وڵات لە دژی چین هاوپەیمانێتی تووند دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
سێ وڵات لە دژی چین هاوپەیمانێتی تووند دەکەنەوە

ئاڵای فیلیپین، ژاپۆن و ئەمریکا

ئاڤا نیوز 

 

بڕیارە جۆ بایدن لە سەرەتای مانگی نیساندا بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ سەرکردەکانی فیلیپین و ژاپۆن بکات؛ ئامانجی کۆبوونەوەکە تووندکردنەوەی هاوپەیمانێتییە لە دژی چین.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی نێوان تۆکیۆ و مانێلا پتەوتر بێت بۆ ئەوەی لە بەرانبەر دژایەتییەکانی چیندا هاوسەنگی ڕابگرێت. 

 

چی ڕوودەدات؟ پەیوەندییەکانی چین و فیلیپین بەهۆی دەریای باشووری چینەوە لە گرژیدان؛ هەردوو وڵاتیش ڕایانگەیاندبوو کە لەبارەی ڕێککەوتنێکی سەربازییەوە دانوستان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن سوپا لەسەر خاکی یەکتر جێگیر بکەن.

 

لێدوانە فەرمییەکان: کارین جانپیەر، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: "هەر سێ لایەن لەسەر ئەوە کۆکن کە دەبێت ڕێگەی ئاویی نێوان هیندستان و زەریای ئارام بۆ هەمووان کراوە بێت".

یۆشیماسا هایاشی، گوتەبێژی حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند: "پێمانوایە قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لە بواری فراواندا لەگەڵ وڵاتانی هاوبیری وەک فیلیپیندا بۆ پاراستنی ئاشتی و خۆشگوزەرانیی ناوچەکە زۆر گرنگە".

 

بۆچوونی لایەنی بەرانبەر: چین لەم دواییانەدا ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە فیلیپین لە کێشەکانی سەر دەریای باشووری چیندا وەک داشێک بە کار دەهێنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ