توێژینەوەیەک: کە رۆژووەکەت شکاند یەکسەر چا مەخۆرەوە

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: کە رۆژووەکەت شکاند یەکسەر چا مەخۆرەوە

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات ئەو کەسانەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەگرن، پێویستە دوای شکاندنی ڕۆژووەکەیان و خواردنی نانی ئێوارە چا نەخۆنەوە، چونکە مەترسی بۆ تەندروستییان دروستدەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چا یەکێکیە لەو خواردنەوانەی کە زۆربەی خەڵک حەزدەکەن بیخۆنەوە، لەبەر ئەوەی ماددەی کافاینی تێدایە بەسوودە بۆ هێورکردنەوە و نەهێشتنی هەندێک ئازار.


ئەو کەسانەی کە نابێت دوای نانی ئێوارە چا بخۆنەوە


1-  ئەگەر هەستیاریت بەرامبەر بە کافاین، ئەوا خواردنەوەی چا ڕەنگە شەوانە بەئاگات بهێڵێتەوە.

2- کەم خوێنەکان، چای ڕەش پێکهاتەی سروشتی تێدایە کە پێیان دەوترێت تانین و ئۆکسالات، ئەم پێکهاتانە لەوانەیە کاریگەرییان هەبێت لەسەر توانای جەستەت بۆ هەڵمژینی ئاسن.


3- ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی گەدە یان برینی گەدە دەبن، پێویستە خۆیان لە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا بەدوور بگرن.

 

باکگراوند: لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی هەزار و 500 جۆر چا هەیە و چا دووەم خواردنەوەی بەناوبانگە لە  دوای ئاو. لە ساڵی 2023دا 297 ملیار لیتر چا لە سەرانسەری جیهان خوراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: