شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت

شەیری بکە لە:
شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت

ئاڤا دیجیتاڵ


نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت "سبەی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.


لێدوانی فەرمی: " سبەی چوارشەممە  شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی 2023 دابەشدەکرێت" ئەمە گوتەی عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژە بۆ ئاڤا میدیا.


باكگراوند: بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش  250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزارە، بۆ پێدانی شایستە داراییەكانیان مانگانە نزیکەی 15 ملیار دینار پێویستە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان