ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیامێک ئاڕاستەی بەرپرسانی یەکێتی دەکات و دەڵێت " پێویستە برادەرانمان لە سلێمانی لە هەڵەکانیان بگەڕێنەوە لە پاڵپشتیکردن لە پەکەکە تا ڕێگاکە نزیکە".
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کەناڵی سی ئین ئێن تورک ڕایگەیاند: پێویستە برادەرانمان لە سلێمانی لە هەڵەکانیان بگەڕێنەوە لە پاڵپشتیکردن لە پەکەکە تا ڕێگاکە نزیکە، هەروەک چۆن پێشووتر دۆستایەتییان لەگەڵ تورکیا هەبووە، پێویستە ئەمرۆش وەک مێژوو دۆستایەتی خۆیان لەگەڵ تورکیا بەهێزتر بکەن. ئێمەش پێویستە هەنگاو بنێین بەرەو داهاتوویەکی هاوبەش بەیەکەوە.
زانیاریی زیاتر: " من فێڵتان لێ ناکەم، تەڵەتان بۆ دانانێم، ڕووبەڕڕوو پێتان دەڵێم واز لەم کارە بێنن، چونکە ئەمە تەنیا لە بەرژەوەندی ئێوە، لە بەرژەوەندی کەسی دیکە نییە".هاکان فیدان وای گوت.
" تورکیا نیگەرانە شاری کۆنی وەک سلێمانی شارێکی شوێنی دوژمنانی تورکیا بێت، نەک هەر پشتگیری لە بوونی پەکەکە لە دەوروبەری سلێمانی دەکەن، بەڵکوو بووەتە شوێنی پاڵپشتی لۆجستیکی یەپەگەش لە سووریا و پەکەکە ژینگەی سلێمانی وەک پردێکی ئاسمانی بەکاردەهێنێت، ئەو بیانووانە قبوڵ ناکەین و گوشارەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت". هاكان فیدان وادەڵێت.
وێنە گەورەکە : تورکیا لە ڕۆژی 4-3-2023 ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەکەی سلێمانیدا داخست، ئەوەش وەک بەرپرسانی وڵاتەکە دەڵێن، "سزادان"ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەهۆی ئەوەی پێیانوایە ئەو حیزبە "هاوکاریی پەکەکە" دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار