
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕێكخراوی منداڵپارێزی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند "هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر سەركۆنە دەكەین كە بەهۆیەوە منداڵێكی یەک ساڵی تێدا كوژراوە".
چیرۆكە سەرەكییەكە: شەوی ڕابردوو ئێران بە ژمارەیەک مووشەک شاری هەولێری كردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: "شۆكبوونی خۆمان دەردەبڕین لە كوژرانی منداڵێكی تەمەن یەک ساڵ لە هێرشەكەی سەر شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستان". ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس گوتووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی كوشتنی منداڵەكەیانەوە یونیسێف هاوخەمی خۆی بۆ خێزانەكەی شاری هەولێر دەردەبڕێت و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازێت، هەموو كردەوەیەكی توندوتیژی دژی منداڵانیش سەركۆنە دەكات.
ئەوەی پێویستە بزانیت: ژینا پێشڕەو دزەیی، ئەو منداڵەیە كە یونیسێف لەبارەیەوە راگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە، تەمەنی یەک ساڵ و نیوە و بەهۆی هێرشەكەی درەنگانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر خۆی و باوكی گیانیان لەدەستدا.
باكگراوند: شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 15 مووشەكی بالیستیک چەند ناوچەیەكی سیڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان كرد و بەهۆیەوە پێشڕەو دزەیی خۆی، كچێكی، سەرمایەدارێكی عەرەبی هاوڕێی و دوو خزمەتگوزاریان گیانیان لەدەستدا، شەش كەسیش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار