هێرشێکی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری بەریتانی لە مانگی ڕابردوودا، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور بەردەوامن و شەپۆلێکی نوێی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە بەدی دەکرێت، بەمەبەستی قۆستنەوەی دەرفەتەکە و فراوانکردنی ڕۆڵ و کاریگەری لە ناوچەکەدا.
وێنە گەورەكە: سەرباری ئەوەی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا نوقم بووە و دیارنییە کەی دەربازی دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە ڕووبەڕووی سزا تووندەکانی ڕۆژئاوا بووەتەوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، ڤلادیمێر پووتین دەیەوێت بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە و بەهێزکردنی وڵاتەکەی لە ناوچەکە. ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور و هێرشی حووسییەکان لە یەمەن بۆ خۆی بقۆزێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا بە ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و بەریتانیا بۆ سەر حووسییەكان لە دەریای سوور، توانی پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خۆی بەدەستبێنێت، یەکەمین هەنگاوی پشتیوانیکردن لە ڕووسیاش کۆبوونەوەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ئەحمەد عەواد بن موبارەک، سەرۆکوەزیرانی یەمەن بوو.
درێژەی ڕاپۆرتەکە بخوێنەوە؛
ڕووسیا دەڵێت هێرشەكانی ئەمریكا و بەریتانیا لە یەمەن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ململانێیەكی گەورە و فراوانتر دەبات و ناوچەكە دووچاری جەنگێک دەکات کە هیچ کەس ئارەزووی ناکات.
مۆسكۆ بە پێشوازیكردن لە سەرۆكوەزیرانی یەمەن، دەیەوێت هێزی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بكات، هاوکات هەژموونی ئەمریكاش لە ناوچەکە بەتەواوی کەم بکاتەوە، هەرچەندە ئەمە قورسە، بەڵام یەمەن دەتوانێت كۆڵەكەیەكی بەهێزی ئەو هاوكێشەیە بێت.
پریشكی شەڕەكە بۆ ڕووسیاشە
ڕووسیا بەنیازە بەنەرمی بچێتە ناو هاوكێشەكانی دەریای سوورەوە، لەبەرئەوەی كاتێك هێرشی کردە سەر ئۆکراینا، وڵاتانی ئەوروپا وەک سزایەک ڕێڕەوە بازرگانییەکانیان لە ڕووسیا قەدەغە کرد، ئیستا مۆسكۆ پشت بە نۆكەندی سوێس و دەریای سوور دەبەستێت بۆ ئەوەی بازرگانی تێدا بكات، بۆیە ڕووسیا ترسی هەیە هێرشەکەی دوو مانگی ڕابردووی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕووسی دووبارە ببێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدابوو حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاندبوو ئەوان تەنها هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل.
حووسییەكان بەڵێنیان بە ڕووسیا داوە
دوای دانوستانەکان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، حووسییەکان بەڵێنیان دا هێرش نەکەنە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی ڕووسیا و چیین و ئەڵمانیا، هەرچەندە ڕووسیا توانیویەتی حووسییەکان ئارام بکاتەوە، بەڵام هێشتا هەناردەکردنی ڕووسیا لە ڕێگەی دەریای سوورەوە بەتەواوی پارێزراو نییە.
ڕەنگە ئەمریکا و بەریتانیا پاشەکشە بکەن
لە ئەگەری بەردەوامی هێرشی حووسییەکان لە دەریای سوور، ئەمریكا و بەریتانیا بیر لە گۆڕینی ڕێڕەوە بازرگانییەكان دەكەنەوە، ڕووسیاش دەیەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە و خۆی بە تەنیا ببێتە شوێنگرەوەی ئەو دوو وڵاتە و بەنەرمی لە ناوچەكەدا هێزی خۆی لەڕووی ئابوورییەوە نمایش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول
- جیهان
- 11 ئەیلوول
یەکەم دیبەیتی ترەمپ و هاریس بەڕێوەچوو