سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هەرچی زوو بەڕێوەچوونی پەرلەمانی کوردستان دووپات کردەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ڕۆژی سێشه‌ممه 16/1/2024 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه.
بابەتی ستراتیژی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌یه‌كی كاركردن و پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ییی خۆیان بۆ دابینكردنی پێدویستییه‌كان نیشان دا و هه‌رچی زوو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان دووپات كرده‌وه.
لەلایەكی دیكەوە: شاندی كۆمسیۆن سوپاسی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و دووپاتیان كرده‌وه كه به‌پێی خشته‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ واده یاساییه‌كان بگونجێت، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامادنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌که‌ن.
بۆچی گرنگە: دوای بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق كە درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی بە" نادەستووری و نایاسایی" ناوبرد، دوو جار رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام هەڵبژاردن نەكراوە، بەوەش بۆشایی یاسایی لەهەرێمی كوردستان دروستبووە.
لێدوانی فەرمی: پێشتر دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: تاوتوێی ئەوە دەكەین چەندێك كات پێویستە بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تا بتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدات، ئێمە حەزدەكەین بەزووترین كات هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت".
" دوایینجار سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 25 ی شوباتی 2024 ی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، بەڵام كۆمسیۆن بە نامەیەك ئاگاداری كردینەوە كە ناتوانن لەوكاتەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ". گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وادەڵێت.
باكگراوند: رۆژی سێشەممە 30-5-2023 دادگەی فیدراڵی كۆتایی بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی هێنا، كە پەرلەمان لە رۆژی 09-10-2022 تاوەكو 31-12-2023 تەمەنی خۆی درێژكردبووەوە، لەكاتێكدا 6-11-2022 خولەكە كۆتایی دەهات.
دادگەی باڵای فیدراڵی لە 21ـی كانوونی دووەمی 2024، دانیشتنێكی دیكە دەكات بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەك كە لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بە دادگەكە كراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار