ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ڕووسیا: پووتین براوەیە

شەیری بکە لە:
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - وێنە: سپۆتینگ

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - وێنە: سپۆتینگ

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی ڕووسیا، پووتین زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا، لایەنگران پیرۆزبایی لێ دەکەن و نەیارانیشی بە هەڵبژاردنێکی نایاسایی ناوی دەبەن.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی 24.4%ـی بنکەکانی هەڵبژاردن، ڤلادیمێر پووتین 88%ـی دەنگەکانی ئەو بنکانەی بەدەست هێناوە.

 

لێدوانی فەرمی: دمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مەزنە لە ڤلادیمێر پووتین دەکەم".

 

بۆچوونی لایەنی بەرانبەر:

 

•    ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: "لای هەموو جیهان ڕوونە کە ئەم کەسایەتییە، وەک ئەوەی زۆرجار لە مێژوودا ڕووی داوە، زۆر بە سادەیی نەخۆشی دەسەڵاتە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. لەپێناو درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیدا هیچ خراپەیەک نییە ئەنجامی نەدات".


•    وەزیری دەرەوەی پۆڵلاند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڕووسیا یاسایی نییە، ئازادانە و دادپەروەرانەش نییە. لەو ناوچانەشدا دەنگ دراوە کە هی ئۆکراینان و ڕووسیا داگیری کردوون و بە توندی سەرکوتی کردوون، کە ئەمە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان