سەرۆكوەزیرانی ئوردن بۆ سەرۆكوەزیران بارزانی: هێرشەكانی سەر هەولێر دەستدرێژییەكی ناڕەوایە
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە 16-01-2024، سەرۆكوەزیران بارزانی لە داڤۆس، لەگەڵ بەشیر ئەلخەساونە سەرۆكوەزیرانی شانشینی ئوردن كۆبووەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای ئوردنی بە سەرۆكوەزیران گەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەركۆنەكردنی هێرشەكانی سەر هەولێر كە پێشێلكاری و دەستدرێژییەكی ناڕەوایە بۆ سەر سەروەری عێراق، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن بە تایبەتی لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆڕبەندی داڤۆس 2024، رۆژی دووشەممە 15-01-2024، بە دروشمی بنیاتنانەوەی متمانە دەستیپێكرد، تا رۆژی هەیینی 19-01-2024، بەردەوام دەبێت. كۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس پێشوازی لە 100 سەرۆك حكومەت و سەدان دەزگا و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هەزار هاوبەشی كۆڕبەندەكە دەكات.
ماڵی كوردستان لەماوەی چوار ڕۆژی كۆڕبەندەكەدا، لەپاڵ هەریەكە لە ماڵی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، یۆنان، بەلجیكا، هیندستان، ئۆكراین، پۆڵەندا و وڵاتانی دیكە (عێراق ماڵی نییە) پێشوازی لە میوانان و بەشداربووان دەكات، چەندین چالاكی جۆراوجۆری تێدا دەكرێن و كولتووری هەرێمی كوردستان نیشانی میوانان دەدرێت.
بابەتە ستراتیژییەكان: ماڵی كوردستان دەكەوێتە شەقامی سەرەكی كۆڕبەندی داڤۆس، "شوێنك دەبێت بۆ كۆبوونەوەی شاندەكانی هەرێمی كوردستان، هەم شاندە سیاسییەكەی هەمیش شاندە ئابوورییەكەی، ئەمەش دەرفەتێكە بۆ شاندی كوردستان بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی گەورەی جیهان ببینن، دەرفەتێكیشە بۆ گەشەسەندنی ئابووری كوردستان و، پشتیوانیكردن لە وەبەرهێنانی كورد و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجانی كوردستان"، هێمن لهۆنی راوێژكار و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندیییەكانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وای گوت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار