تورکیا: ئەگەر یەکێتی هەڵوێستی بەرامبەر بە پەکەکە نەگۆڕێت ڕێوشوێنی زیاتر دەگرینەبەر
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت "ڕێوشوێنی زیاتر دەگرینەبەر ئەگەر یەکێتی هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەر بە پەکەکە نەگۆڕێت"، بەگوتەی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش هێزەکانیان بۆ پاراستنی شارەکانی تورکیا لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستانن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: تورکیا ماوەی چەند ساڵێكە لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەکەکە لە شەڕدایە و بارەگای سەربازییان داناوە، بەرپرسانی ئەنقەرە دەڵێن "بوونی هێزەکانمان لەبەر پەکەکەیە و بەرگری لەخۆمان دەکەین".
لێدوانی فەرمی: "سهرهڕای سزاكان بۆ سهر سلێمانی، ئەنقەرە درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر ئەگەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەڵوێستەکانی خۆی بۆ پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نەگۆڕێت". هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمەی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: "ئەگەر هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نەبوونایە، هێرشەکان وەک جاران دەگەیشتنە سنوورەکانی تورکیا، ئێمەش لە ناوخۆی شارەکانماندا باجێکی زۆرمان دەدا". یەشار گیولەر، وەزیری بەرگری تورکیا وای گوتووە.
زانیاری زیاتر: "رێگە بە دروستبوونی رێڕەوی تیرۆریستی بەدرێژایی سنووری باشوورمان نادەین، بەبێ گوێدانە لایەنە پاڵپشتییەکان، بەبێ گوێدانە هۆکار و بیانووەکانی". ئەمەش هەر گوتەی وەزیری بەرگری تورکیایە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: رۆژی 3-4-2023، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایگەیاند بەهۆی زۆربوونی چالاکییەکانی پەکەکە گەشتە ئاسمانییهكان بۆ سلێمانی راگیراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار