وێڵز یەکەم سەرۆکوەزیرانی ڕەشپێست هەڵدەبژێرێت

شەیری بکە لە:
وێڵز یەکەم سەرۆکوەزیرانی ڕەشپێست هەڵدەبژێرێت

ڤۆگن گێتینگ

ئاڤا نیوز

ڤۆگن گێتینگ وەک براوەی هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی وێڵز ڕاگەیێنرا، ئەمە دەبێتە یەکەمجار ڕەشپێستێک ببێتە سەرۆکوەزیرانی وێڵز.

چیرۆکی سەرەکی: گێتینگ-ی تەمەن 50 ساڵ شوێنی مارک درەیکفۆرد-ی تەمەن 69 ساڵ دەگرێتەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند دەست لە کار دەکێشێتەوە. بڕیارە سەرۆکوەزیرانی نوێ ڕۆژی چوارشەممە کابینەکەی کاردیف وەربگرێت و سوێندی یاسایی بخوات.

لێدوانی فەرمی: ڤۆگن گێتینگ ڕایگەیاند: کە دەبمە سەرۆکوەزیرانی وێڵز، شانازی ئەوەم بەردەکەوێت دەبمە یەکەم سەرکردەی ڕەشپێست لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا. ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە پەرتووکی مێژووی نەتەوەکەماندا هەڵدەدەینەوە، مێژوویەک کە پێکەوە دەینووسینەوە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا ڕایگەیاند: دەستنیشانکردنی گێتینگ وەک سەرۆکوەزیرانی وێڵز، کە یەکەم سەرکردەی ڕەشپێستی بەریتانیایە، ساتێکی مێژوویی دەبێت کە پێشکەوتن و بەهاکانی وێڵزی سەردەمی ئێستا پیشان دەدات.

زانیاریی زیاتر: گێتینگ لە زامبیا لە دایک بووە، باوکی سپیپێستە و خەڵکی وێڵزە، دایکی ڕەشپێستە و خەڵکی زامبیایە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان