بلینکن بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەپارێزین
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ هەولێر دووپاتکردەوە و جەختی کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەپارێزن.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئەمڕۆ سێشەممە 16-01-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و کۆبوونەوەکە بە تاوتوێکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد و ڕایگەیاند "پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراقە"، هاوخەمی وڵاتەکەشی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە دەربڕی.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەمریکا پاڵپشتیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و بڕیاری پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان داوە، لە کۆبوونەوەکە بلینکن بە سەرۆکوەزیران بارزانی گوت: ئەمریکا و سەرۆک جۆ بایدن ئەم هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەڕەشەی جددی وەردەگرن و هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەدەن".
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها "سڵاو و ڕێز و پێزانینی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو".
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە، "ئەم هێرشانە بێ پاساو و ناڕەوان و نابێ چیدیکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەم پەلامارانە بێ دەنگ بێت".
بابەتی ستراتیژی: گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
باكگراوند: كاتژمێر 11:30ـی خولەكی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 15 مووشەكی بالیستیك چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان كرد، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار