بەم ڕێگایانە تینوێتی لە كاتی بە ڕۆژووبوون كەم بكەنەوە

شەیری بکە لە:
بەم ڕێگایانە تینوێتی لە كاتی بە ڕۆژووبوون كەم بكەنەوە

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


‎ پسپۆران و پزیشکان چەند ڕێنماییەک دەخەنەڕوو بۆ کەم کردنەوەی تێنوێتی لە مانگی ڕەمەزاندا.


‎ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕێنمایی پزیشکان، تینوێتی دەبێتەهۆی کاردانەوەی سروشتی بەرامبەر بە لەدەستدانی شلەمەنی لە جەستەدا، هەربۆیە لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر کەس هەست بە تینوێتی دەکەن لە ئەنجامی بە ڕۆژووبوون.


لێدوانی فەرمی: ویژدان مەتەر شەمەری، پسپۆڕی بواری خۆراک دووپاتیدەکاتەوە کە چەند ڕێنماییەک هەیە دەبێت پەیڕەو بکرێن بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژ هەست بە تینوێتی نەکەیت.


‎‎- کەمکردنەوەی هەستکردن بە تینوێتی پێویستی بە خواردنەوەی شلە و ئاوی زیاترە لەدوای ژەمی ئێوارەوە و تا پارشێو.


‎- کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی بەرزی خوێیان تێدایە هەروەها خواردنە بەهاراتییەکان.


‎- پێویستە وەرزش لە کاتی بەیانیاندا کەم بکرێتەوە، چونکە وەرزشکردن لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش لە ئەنجامی لەدەستدانی شلە.


ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سایتی مێدیکڵ نیوز تودەی، باس لەوە دەکات کە هەندێک هۆکار  ڕەنگە وا لە مرۆڤ بکەن هەست بە تینوێتی زیاتر بکات لە کاتی ئاسایی.


ئەم هۆکارانە بریتین لە: 


-  لەدەستدانی شلەی جەستە لەڕێگەی ئارەقکردنەوە و سکچوون یان ڕشانەوە.


 - بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا بەهۆی نەخۆشی شەکرە


- دابەزینی ئاستی ڤازۆپرێسین بەهۆی نەخۆشی شەکرە


 - بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان