مۆریتانییەكان بۆ پێشوازی لە ڕەمەزان قژیان دەتاشن

شەیری بکە لە:
مۆریتانییەكان بۆ پێشوازی لە ڕەمەزان قژیان دەتاشن

وێنە- جەزیرە

ئاڤا نیوز


لە مۆریتانیا مانگی ڕەمەزان هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ئیسلامی ئامادەکاری بۆ دەکرێت و گرنگی پێدەدرێت، بەڵام بە شێوەیەکی سەیر و تایبەت.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە مۆریتانیا پیاوان و منداڵان لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا پەنا دەبەنە بەر بڕینی قژیان بە تەواوی، ئەمەش وەک بەرجەستەکردنی داب و نەریتی بۆماوەیی لە کۆمەڵگەی مۆریتانیادا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم داب و نەریتە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکات، بەو باوەڕەی کە ئەو قژەی لە ڕەمەزاندا دەڕوێت نیعمەت دەهێنێت، دایک و داپیرەکان پڕۆسەی ڕیش تاشینیان بە کەرەستەی کۆن ئەنجام دەدا و لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا ئەم دیاردەیە گۆڕا بۆ شوێنی سەرتاشی مۆدێرن.


زانیاريی زیاتر: سەرتاشەکان لە مۆریتانیا لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزاندا  ژمارەیەکی زۆر  خەڵک دەبینن. ئەوەی جێی سەرنجە دیاردەی سەرتاشین زۆرجار پەیوەستە بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عومرە یان حەجی موسوڵمانانەوە، بەڵام لە مۆریتانیا بۆ ڕێزگرتن لە هاتنی مانگی ڕەمەزان قژیان دەتاشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان