قاسم ئەعرەجی: دەنگۆی بوونی بنکەی مۆساد لەو خانووەی لە هەولێر کراوەتە ئامانج دوورە لە ڕاستییەوە
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ
ئاڤا دیجیتاڵ
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، کە سەرپەرشتیی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات، رایگەیاند، دەنگۆی بوونی بنکەی مۆسادی ئیسرائیلی لەو خانووەی کراوەتە ئامانج دوورە لە ڕاستییەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەکییەی شەوی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیک بۆ سەر هەولێر ئەنجامیدا و، بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، حکومەتی عێراق بە هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی پێکهێنا و، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکن لەوبارەیەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش سەردانی ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری شاری هەولێریان کرد کە یەکێک بوو لەو شوێنانەی کرایە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: "دەنگۆی بوونی بنکەی موسادی ئیسرائیلی لەو خانووەی لە هەولێر کراوەتە ئامانج دوورە لە ڕاستییەوە، ئێمە لەناو هەموو خانووەکەدا گەڕاین و خانووەکە هی خێزانێکی بازرگانی دانیشتووی هەولێرە و هیچ پەیوەندی بە مۆسادەوە نییە". قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وا دەڵێت.
زانیاری زیاتر: قاسم ئەعرەجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دووپاتیکردەوە، ئەوەی بۆردوومان کراوە، خانووی خێزانییە و ئەوانەی کراونەتە ئامانج خێزانێکە و ژن و منداڵی تێدایە، هێرشەکە پێشێڵکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.
گرنگی بابەتەکە: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەوە دووەمجارە سوپای پاسدارانی ئێران بەتۆمەتی "هەبوونی بنکەی ئیسرائیل و موساد" هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری هەولێر دەکاتە ئامانج، هەردوو جارەکەش ماڵی دوو سەرمایەداری دیاری هەولێر لە رێگای سەڵاحەددین کرایە ئامانج. رۆژی 13-3-2022 بەهەمانشێوەی شەوی رابردوو، ماڵی شێخ باز بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج، بەڵام خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی سەلامەت دەرچوون و تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.
باکگراوند: کاتژمێر 11:22 خولەکی شەوی رابردوو 15-1-2024، بە کۆمەڵێک مووشەکی دوورهاوێژ چەند ناوچەیەکی مەدەنی شاری هەولێر کرانە ئامانج، دواتریش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت و رایایگەیاند، کە هێرشەکە بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیک بۆ سەر "بنکەیەکی موساد، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل" ئەنجامداراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار