سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

ئاڤا نیوز

 

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کەنەدا سەرکەوتنی لیبراڵەکان، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: پارتی لیبڕاڵەکانی کەنەدا لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کەنەدا توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی تازە هەڵبژێردراوی کەنەدا پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریکا و سەرۆکەکەی دەکات

 

لێدوانی فەرمی: مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند،'' ئێمە لەم شەڕە بازرگانییەدا سەردەکەوین، نابێت وانەکانی خیانەتی ئەمریکا هەرگیز لەیاد بکەین''.

 

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کۆشکی سپی گرژی و ئاڵۆزیی کەوتە نێوان ئەمریکا و کەنەدا بەتایبەت باجەکانی ترەمپ و شەڕی بازرگانی گرژییەکانی زیادکرد، ترەمپ هەڕەشەی ئەوە دەکات  25% ئەو پێناسە گومرگییەی کە پێشتر بەسەر کەنەدای سەپاندبووی بەرزتری دەکاتەوە، دەنگدەرانی کەنەدا بڕوایان وایە کە کارنی دەتوانێت ڕووبەڕووی ترەمپ ببێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: