ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات

فڕۆکەیەکی جۆری  F-18 هۆرنێت

ئاڤا نیوز

 

فڕۆکەوانێکی ئەمریکی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە، فڕۆکەیەکی جۆری  F-18 هۆرنێت دەخاتە ناو دەریای سوورەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: لە 15-3-2025ـەوە ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان دەستپێکردووە و کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە تاوەکو لە نزیکەوە بتوانێت بە زووترین کات ئامانجەکانی دەستنیشان بکات و بۆردوومانیان بکات. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی لەناکاو و بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە، فڕۆکەیەکی جۆری F-18 لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس ترومان لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و کەوتووەتە ناو دەریای سوورەوە، فڕۆکەوانەکەی برینێکی سووکی هەیە و چەرەسەری پزیشکی بۆکراوە. 

 

زانیاریی زیاتر: فڕۆکەی جەنگی سوپەر هۆرنێتی ئەمریکی یەکێکە لە فڕۆکە گرانبەهاکانی ئەو وڵاتە بەهۆی ئەو پێشکەوتووییەی هەیەتی لەتوانا جەنگییەکاندا، هاوکات نرخی هەر دانەیەک لەو جۆرە فڕۆکەیە 60 ملیۆن دۆلارە.

 

لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیانەوە بڵاویکردەوە، واشنتن له مانگی ئازارەوە لە کاتەی هێرشێکی چڕی ئاسمانی لە دژی حووسییەکان دەستپێکردووە، حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reaper لە یەمەن تێکشکاوە و هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش بەهاکەی نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار بووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: