ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیران بارزانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و، راشیگەیاند نابێ هێرشەکان بێ وەڵام بمێننەوە. داواشی لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کاری جددی بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکان.
چیرۆکە سەرەکییەکە: مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆسە، لە ماڵی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەم هێرشە دوژمنکارییانەی سەر کوردستان هیچ پاساوێکیان نییە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئەوەی لە توانامدا بووە کردوومانە، بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و بەشێوەیەکی ئاشتییانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەرەپێبدەین، بەڵام بەداخەوە ئەم هێرشانە کە بێ پاساون نابێت بێ وەڵام بمێننەوە."
مەسروور بارزانی هیوای خواست "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێت، کە خەڵکی بێ تاوان دەکرێنە ئامانج، هەروەها ڕێگەمان بدەن بە ئاشتی و ئازادی لە وڵاتی خۆمان بژین." گوتیشی: "هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای عێراق لێرەن و ئەرکیان لەناوبردنی تیرۆرە، پێویستمان بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی هەیە، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق."
زیانە سەرەکییەکان: کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 24 مووشەکی بالیستیک چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد، یەکێک لەو شوێنانە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو لە رێگای پیرمام، کە بەهۆیەوە خۆی و ، کچێکی و، سەرمایەدارێکی عەرەبی هاوڕێی و خزمەتگوزارێکی گیانیان لەدەستدا، شەش کەسیش برینداربوون، کە پێکهاتوون لە هاوژینی و، دوو کوڕی و چێشتلێنەرەکەی و ، دوو کارمەندی دیکەی، خزمەتگوزارێکیشی تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.
لێدوانی فەرمی: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا میدیا کە لە داڤۆسە، پرسیاری ئەوەی لە سەرۆکوەزیران بارزانی کرد : سەرنجییان چییە لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا و بەریتانیا، ئایا هەر سەرکۆنە و ئیدانەکردنە، یان بە ڕژدی هاتوونەتە سەرهێڵ؟ هاوکات ئەم هێرشانە دەبێتە بابەتی کۆبوونەوە دوو قۆڵی و سێ قۆڵییەکانیان لە داڤۆس؟
لە وەڵامدا سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی"ئەمڕۆ هەندێک دیدار و کۆبوونەوەمان دەبێت، بێگومان ئەم پرسە باسدەکرێت و دواتر بەرچاوڕوونیمان لەسەر هەڵوێستی ئەم وڵاتانە دەبێت."
ئاماژەی بەوەشدا، "لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کرداری لەسەرهێڵین بۆ هەڵوێستوەرگرتن لەسەر ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی جەختیکردەوە "ئەو بازرگانانە بە ئارامی کاری خۆیان دەکەن و هیچ پەیوەندییەکان بە لایەنی ئەمنیی و سەربازی نییە، بە ئامانجگرتنیان جێگەی پرسیارە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەوە دووەمجارە سوپای پاسدارانی ئێران بەتۆمەتی "هەبوونی بنکەی ئیسرائیل و موساد" هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری هەولێر دەکاتە ئامانج، هەردوو جارەکەش ماڵی دوو سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو. رۆژی 13-3-2022 بەهەمانشێوەی شەوی رابردوو، ماڵی شێخ باز بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج، بەڵام خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی سەلامەت دەرچوون و تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.
زانیاری زیاتر: حکومەتی عێراق لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێناوە، مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق لە هەولێرن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین." گوتیشی "ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی ئێمەیە، کوردستان بەشێک نییە لە ململانێکان، هۆکاری بەئامانجگرتنی ناوچەکانمان لەلایەن ئێرانەوە ناڕوونە، هیوادارین ئەو هەوڵانە نەبنە ڕێگر لەبەردەم ئامانجەکانمان، چونکەکوردستان ناوەندێکی گرنگی پێکەوەژیانە، دەمانەوێ کوردستانێکی سەقامگیر و پێشکەوتوومان هەبێت."
خاڵە ئەرێنییەکان: قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، کە سەرپەرشتیی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ماڵی پێشڕەو دزەیی کرد و رایگەیاند، دەنگۆی بوونی بنکەی مۆسادی ئیسرائیلی لەو خانووەی کراوەتە ئامانج دوورە لە ڕاستییەوە.
لە کاردانەوەی هێرشەکەی ئێراندا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەەیەکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و جەختیکردەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ئیران تۆمار دەکەن، پاشانیش باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بانگ کرد و یاداشتی ناڕەزایەتی پێدا. مەسروور بارزانی دەستخۆشی لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد و، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد یارمەتیدەربن بۆ ئەوەی کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێنرێت کە دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوان و بێ دەسەڵاتی کوردستان. گوتیشی "رێگەمان بدەن ئێمە بە ئاشتی و ئازادی لە وڵاتەکەی خۆمان بتوانین بژین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سوودانی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بایۆمەتری دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زانا هۆڵهندییهكه پێشبینی ڕوودانی بوومهلهرزهیهكی بههێز دەکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر