سوودانی: مەرجەعییەتی باڵا کاری لەپێشینەی دیاریکردووە و حکومەت لەسەری دەڕوات

شەیری بکە لە:
سوودانی: مەرجەعییەتی باڵا کاری لەپێشینەی دیاریکردووە و حکومەت لەسەری دەڕوات

بەشداریکردنی سوودانی لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە هۆزەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ڕێگریی لە دەستوەردانی دەرەکی، هێشتنەوەی چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی سێ بنەمان کە مەرجەعییەتی باڵای نەجەف وەک کاری لەپێشینەی ئەم قۆناغەی دیاریکردوون، ئێستاش حکومەت ئەو خاڵانەی کردووەتە بەشێک لە کارنامەی خۆیی و لەسەریان دەڕوات.

چیرۆکی سەرەکی: پەیام و قسەکانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، وەک فەرمان بۆ سیاسییەکانی شیعە لە عێراق سەیر دەکرێت، ناوبراویش بە دەگمەن نەبێت پەیامی سیاسی نییە و زیاتر جەخت لە بابەتەکانی پەیوەست بە هاووڵاتیان دەکاتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا بەشداری لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە هۆزەکانی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، هۆزەکان لە پشتیوانیکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی گەورەیان بینیووە و بۆ بەرگریکردن لە وڵات شەهید و بریندارییان بەخشیووە، جگەلەوەش ئەوان پاڵپشتی سەرەکی بنیاتنانی دەوڵەت و کۆمەڵگان.

بەشێکی دیکە لە قسەکانی سوودانی:

- "مەرجەعییەتی ئایینی پێداویستییەکانی گەلەکەمانی دەستنیشان کردووە" هەمان ئەو پێداویستییانەیە کە لە تەوەرەکانی بەرنامەی حکومەتدا هاتووە و لە سەرووی هەموویانەوە ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی، ناوبژیوانی سەروەری یاسا، سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە گەندەڵییەک.

- "ئەو بەرپرسیارێتییە داوامان لێدەکات کار بە ئەو بنەمایانە بکەین کە مەرجەعییەتی باڵا دیاری کردووە و بە هاوکاری و هەوڵی هۆزەکان ئەم ڕێگایە بگرینەبەر".

- حاڵەتێکی ڕەزامەندی هەیە لەکارەکانی حکومەت کە کاری لەپێشینەی هاووڵاتیانی وەک پێویست داناوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەڵە و سیاسەتانەی کە بوونەتە هۆی دواکەوتن، لەڕێگەی کارکردن لەکەرتە خزمەتگوزاری و ئابوورییە جۆراوجۆرەکان.

- یەکێکی دیکە لە پێشینەکان، ڕاگرتنی بەفیڕۆدانە لە بەرهەمهێنانی کارەبا و سوتاندنی غاز کە تا کۆتایی ساڵی 2027 هەموو وێستگەکانی وڵات بە غاز کار دەکەن، جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق ساڵانە شەش تریلیۆن دینار بۆ هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت خەرج دەکات و ئەمڕۆ گەیشتووینەتە خۆبژێوی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ