حەماس ئامادەیە سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات

شەیری بکە لە:
حەماس ئامادەیە سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس

ئاڤا نیوز

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئاشکرای کرد، بزووتنەوەکە ئامادەیە سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان بە یەکجار ڕادەستی وڵاتەکە بکاتەوە، بەڵام بە مەرجی ئاگربەستێکی درێژ.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس ئاشکرای کرد، بزووتنەوەی حەماس ڕاوێژی کردووە و ئامادەیە بۆ ئازاد کردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان بەیەکجار بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی کەرتی غەززە.

- هاوکات، بەرپرسەکە ئەوەشی گوتوە، لە بەرامبەر ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان حەماس داوای ئاگربەستێکی پێنج ساڵە دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی باڵای فەڵەستین ڕایگەیاند، هەریەکە لە میسر و قەتەر پێسنیازێکی نوێیان پێشکەشکردووە و پێشنیازەکە ئاگربەستێک لەخۆدەگرێت کە پێنج بۆ حەوت ساڵ دەخایەنێت، تێیدا سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییەکانی فەڵەستین ئازاد بکرێن و سوپای ئیسرائیلیش بە تەواوی لە غەززە بکشێتەوە.

قووڵتر: لە 18-3-2025، ئیسرائیل ئاگربەستی هەڵوەشاندەوە و هێرشەکانی بۆ سەرکەرتی غەززە دەستپێکردەوە و ئیسرائیل دەیەوێت لە بەرامبەر ئازاد کردنی سەرجەم بارمتەکان تەنیا ئاگربەستێکی کاتی ڕابگەیێنێت و بزووتنەوەی حەماسیش چەک دابنێت، بەڵام بزووتنەوەکە ڕایگەیاند، دانوستان لەسەر پرسی چەک دانان ناکەین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ