ئەمریکا مەرجی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دادەنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا مەرجی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دادەنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دانووستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک مەرجێک بۆ ئێران دادەنێ.

چیرۆکی سەرەکی: تاران و واشنتن تاوەکو ئێستا دوو خولی دانووستانی ناڕاستەوخۆیان لە مەسقەت و ڕۆما ئەنجامداوە و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکردایەتی دانووستانەکان دەکەن.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بیەوێت لە میانی دانووستانە بەردەوامەکانی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بگەنە ڕێککەوتن و دوورکەوتنەوە لەهەر هێرشێکی سەربازی دەبێت دەستبەرداری هەموو پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، هاوکات هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، بەڵام دەمانەوێت بگەینە چارەسەرێکی ئاشتیانە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببەین.

لە لایەکی دیکەوە: ئێران دەڵێت، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر دەرئەنجامی دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام بە ئاراستەیەکی باش و دروستدا دەڕوات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو لیژنە تەکنیکی و پسپۆڕییەکانی دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە کۆببنەوە، بەڵام لەسەر بڕیاری عومان کە نێوەندگیری دانووستانەکان دەکات دواخرا بۆ شەممەی داهاتوو، هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی سەرۆکەکانی هەردوو شاندی ئێران و ئەمریکا، خولی سێیەمی دانووستانەکان هەر لە هەمان ڕۆژ بڕیارە ئەنجام بدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ