وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەگاتە هەولێر

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەگاتە هەولێر

ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە چوارچێوەی گەشتێکی ناوچەیی لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەردانی عێراق، کوەیت و سعودییە دەکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بارۆت لە یەکەم گەشتی بۆ عێراق، لە بەغدا لەگەڵ هەر یەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییەکەی کۆبوویەوە.

زانیاریی پەیامنێر: دوای سەردانیکردنی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق، بڕیارە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بگاتە هەولێر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: